روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: هێزه‌كانی سووریای دیموكرات توانیویانه به‌ره‌وپێشچوونی باش ئه‌نجام بده‌ن و نیوه‌ی شارۆچكه‌ی ئهلباگۆز له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ده‌ربێننه‌وه.
هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو به تیرۆرستانی داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سووریا دیموكرات كردووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌وه ئاژانسی هاوار ئاشكرایكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشوه‌چوونانه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له به‌ره‌كانی گوندی هه‌جین له ده‌ورووبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور كه له دژی داعش تۆماریان كردووه، توانیویانه به رێگه‌ی كردنه‌وی رێگه‌یه‌كی پارێزراو، نزیكه‌ی دوو هه‌زار هاووڵاتی سڤیل رزگار بكه‌ن.
ئاژانسی هاوار گوتیشی: به‌شێك له‌و هاووڵاتیه سڤیلانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانی تیرۆرستانی داعشه‌وه برینداربوونه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.