Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 14:46

سعودیە پشتگیری سەقامگیری عێراق ده‌کات

جێنشینی سعودیە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی ده‌كات
کوردستان TV
100%


نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ پێنجشەمە 24-1-2019 محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە كرد و پشتگیری تەواوی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی هەمیشەیی لە عێراق راگەیاند.

لەبەرامبەردا عادل عەبدولمەهدی خۆشحاڵی خۆی بە پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە جێنشینی سعودیە راگەیاند.

ئەمە یەكەم پەیوەندی تەلەفۆنییە لە نێوان ریاز و بەغدا لەو رۆژەی عادل عەبدولمەهدی، بە سەرۆكوەزیرانی عێراق هەڵبژێردراوە. دوای چەندین ساڵ ئاڵۆزی و پشێوی پەیوەندییەكانی نێوانیان، بەغدا هەوڵەكانی بە ئاراستەی بەهێزكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی كەنداو دەستپێكردوە.

بەپێی چاودێران و شرۆڤەكاران، لە رۆژی پێكهێنانی لە تشرینی دووەمی رابردوو، حكومەتی عێراق هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە بۆ ئەنجامدانی گۆرانكاری ریشەیی لە سیاسیەتی دەرەوەیدا، وەكو هەوڵێك بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی پەیوەندیە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی بە ئامانجی دەرچوون لەژێر چەتری ئێران و خۆبەدوورگرتن لە ململانێكانی ناوچەكە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.