هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی ئیتالیا یانه‌ی تۆرینۆ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئینته‌ر به‌ده‌ست هێنا، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه تۆرینۆ باشتر ده‌ركه‌وت تا له‌خوله‌كی سی و پێنج ئه‌رماندۆ ئه‌نزۆ گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوری له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوو، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌گۆلێكی خاوێن به‌قازانجی یانه‌ی تۆرینۆ به‌كۆتاهاتوو و براوه‌ی سێی خاڵی یاریه‌كه بوون.
ڤیدیۆ .. تۆرینۆ سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئینته‌رمیلان تۆمار کرد
له‌خولی ئیتاڵیادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.