ن/ شیڤان شێرزاد
• له جیهاندا ھونه‌رمه‌ند، ئه‌و ناونیشانه باڵایه‌یه، كه ھه‌موو دنیا به گه‌وره‌یی باسی لێوه ده‌كات، ته‌نانه‌ت زۆرجاریش به‌بۆنه‌ی ئه‌و ناونیشانه‌وه تووشی سه‌دان گرفت ده‌بێته‌وه، جگه له‌وه‌ی كه ھونه‌رمه‌ند ژیانی بۆ بواره ھونه‌رییه‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر داده‌بڕێت له خێزان و خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش مانای دڵسۆزی ئه‌و زاته ده‌گه‌یه‌نێ، كه تێنووی خزمه‌ت و داھێنانه له نێو ھونه‌ره‌كه‌ی خۆی دا.
• كاتێك، كه ئاوڕ له ڕابردوو یان ئێستای ھونه‌رمه‌ندانی دنیا ده‌ده‌یته‌وه، ده‌بینی، كه ھونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا و جیھان به گشتی بوونه‌ته بالێوز، یان گه‌وره بازرگانی دنیا، ته‌نانه‌ت ساڵانه حكوومه‌ت باجی ئه‌و دهوڵهمهندییهیان لێوه‌رده‌گرێت، كه له نێو ھونه‌ردا به ده‌ستیان ھێناوه، خۆ دزینه‌وه‌ش له‌و باجه‌ی حكوومه‌ت جارێكی تر ده‌بێته ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی جیھان..، جار واش ھه‌یه، كه ئه‌و ھونه‌رمه‌نده پایه به‌رزانه خودا حافیزه له ژیان ده‌كه‌ن، جل و به‌رگ و كه‌ره‌سته‌كانیان ده‌بێته سه‌رمایه‌كی نیشتمانی و به زۆرترین نرخ ده‌فرۆشرێن، یان ھه‌ندێ جار حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ڕێگه نادات، پاشماوه‌ی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده له ده‌ست بچێت و ده‌یكات به كه‌ره‌سته‌یه‌كی گه‌وره بۆ مۆزه‌خانه‌كان، تا نیشانی ھه‌موو وڵاتانی بدات، كه ھونه‌رمه‌ند، سه‌رمایه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی و، تا له ژیانیش دابووه موڵكی خۆی نه‌بووه، به‌ڵكو موڵكی نیشتمانه!.
• به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان، ئێمه چینێكی ھه‌ژاری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ین، چونكه ھه‌تا ھه‌نووكه‌ش له گه‌وره‌یی ھونه‌ر و ھونه‌رمه‌ند تێناگه‌ین و نازانین كه ناو و ناونیشانی (ھونه‌رمه‌ند) چه‌ند گه‌وره‌یه، بۆیه گوناھێكی گه‌وره‌شه به ھه‌موو كه‌سێك بگوترێت (ھونه‌رمه‌ند)، كه چه‌ند خاسیه‌تێكی تایبه‌تی تێدا نه‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له كوردهواری جوانیان فه‌رمووه ته‌ڕ و وشك به‌یه‌كه‌وه نه‌سوتێ!.
• له‌و سۆنگه‌وه‌ش، ده‌مه‌وێ بپرسم، كه ئاخۆ كێ گوێ له سكاڵای ھونه‌رمه‌ند ده‌گرێ و كێ ھه‌یه بتوانێ نازی ئه‌و ھونه‌رمه‌ندانه ھه‌ڵگرێت، كه ساڵانێكی زۆره له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ و سینه‌مادا به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوورده‌ی خزمه‌تیان به ھونه‌ری ئه‌و وڵاته كردووه، یان ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وتن و پێویستیان به ھاوكاری ئێمه بوو، ده‌ستی ھانا بۆ كێ ببه‌ین، له كاتێكدا كه ھه‌موو ده‌رگاكانی ئه‌و وڵاته به ڕوویان داخراوه، ته‌نانه‌ت زۆرجار له مردنیشیان دا بێنازن و به‌بێ نازی به‌ره‌و گۆڕستانی (كه‌سنه‌زان!!) به‌ڕێ ده‌كرێن.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.