ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا هه‌لێكی كاری له یه‌كێك له دوورگه‌كانی راگه‌یاند به مووچه‌یه‌كی ساڵانه، كه ده‌گاته 130 هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه.
پێگه‌ی "Travel and Leisure"ی ئه‌لیكترۆنی رایگه‌یاند: ئه‌م ئیشه بریتییه له پاسه‌وانیكردنی مناره‌یه‌ك و هۆتێلێكی بچووك له دوورگه‌یه‌كی نزیك له سان فرانسیسكۆ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گۆڕینی پاسه‌وانه كۆنه‌كان كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر وشكانی.
هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه ده‌كرێت بۆ پاڵێوراوان كه‌وا په‌سنده له دووانه‌كان و هاوسه‌ره‌كان بن، مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م كاره بڕه‌كه‌ی 130 هه‌زار دۆلاره، له‌گه‌ڵ شوێنی نیشته‌جێبوون و خورادن به‌خۆڕایی.
سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م كاره ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئینته‌رنێتی بێته‌ل و ته‌له‌ڤزیۆن له‌سه‌ر ئه‌م دوورگه‌یه نییه و كه‌سانێ كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ده‌بێ ئاماده‌ی هه‌موو كارێكی چاككردنه‌وه‌ی پێویست بن بۆ مناره‌كه و هۆتێله‌كه، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی میوانه‌كان بۆ دوورگه‌كه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.
سه‌رچاوه/ رێگای كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.