لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، ئەمڕۆ 29-1-2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی گەرمكی سەربەبەشی پۆلیسی پێنجوێن كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوڵاتییەك .
راشیدهگهیهنن ، ڕۆژی 19-6-2018 ، هاوڵاتی (ه ، س ،ح ) لەدایكبووی 1993 ،لەناحیەی گەرمكی سەربە قەزای پێنجوێن بە فیشەك كوژرا ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد و سەرجەم بەڵگەو سكاڵاكان كۆكرانەوە ، سەرنجام ڕۆژی 28-1-2019 دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ تۆمەتبار (ی ، أ ،خ ) لەدایكبووی 1995 دەركرد .
پۆلیس راشیدهگهێنێت ،دوای بەدواچونی هێزەكانی پۆلیس توانرا ئەمڕۆ 29-1-2018 تۆمەتبار ی ناوبراو دەستگیربكرێت .
لهكۆتادا پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار ڕاگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی گەرمك بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.