له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 29 ى 1 ى 2019 ، هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئیماراتی میواندار و قه‌ته‌ر رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی و پشتیوانی له‌هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجومه‌نی وه‌رزشی ئه‌بو زه‌بی بریاریدا پلیتی یاریه‌كه به‌خۆرایی به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش بكات، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو ئاماژه‌ی بۆكردوه سه‌رجه‌م ئه‌و پلیتانه‌ی نه‌فرۆشرابوون كڕاونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر هاووڵاتیان بۆ پشتیگری له هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات، پێویسته بوترێت یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له‌سه‌ر یاریگای محه‌مه‌د بن زاید به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.