له هه‌فته‌ی بیستوچواره‌می خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر یانزه‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی نیوكاسل یونایتد .
له‌م یاریه‌دا مان سیتی هه‌وڵ ده‌دات جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپولی پێشه‌نگ بۆ یه‌ك خاڵ كه‌م بكاته‌وه، هاوكات سیتیزێنز به وره‌یه‌كی به‌رز ڕووبه‌ڕووی نیوكاسل ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌شت سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان تۆماركرد‌و ئێستاش به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوشه‌ش خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی پریمه‌رلیگ دایه.
به‌م دواییه‌ش مان سیتی گه‌یشته یاری كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان هه‌فته‌ی خولی ئینگلته‌را، سبه‌ی شه‌و یانه‌ی ئارسناڵی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند میوانداری یانه‌ی كاردیف سیتی ده‌كات و یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بێرنلی میوانی ده‌بێته‌وه
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێشبینى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌كه له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى یه‌كتر بڵاوكرده‌وه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.