یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، یاریگای یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیای ده‌ستنیشانكرد، میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته به‌فه‌رمی یاریگای بێنیتۆ ڤیامارینی له شاری سیڤیلیه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ ئه‌م وه‌رزه دیاری كردووه، ئه‌م یاریگایه تایبه‌ته به یانه‌ی ڕیال بێتیس و له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو بیست‌ونۆ دروستكراوه‌و چه‌ندین جار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌و جێگای شه‌ست هه‌زارو حهوتسهدو چلویه‌ك هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه، جێگای باسه یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیا له بیست‌وپێنجی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له چوار وه‌رزی ڕابردووش‌دا یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا گرتووه‌و له مێژووی خۆیدا سیی جار نازناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكی پێوانه‌ییه
یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا یاریگای یاری کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیای ده‌ستنیشانکرد
به‌فه‌رمی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.