یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستێكی به شێوازی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزو نیو له‌گه‌ڵ ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی واژووكردووه
مۆراتا پشكنینی پزیشكی و ته‌واوی ڕێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ته‌واوكردو هاته ڕیزی یانه‌كه، ئه‌م هێرشبه‌ره ڕایگه‌یاند كه خۆشحاڵ و ئاسووده‌یه به یاریكردنی له پێكهاته‌ی ڕۆخی بلانكۆس و به گوڕوتینه‌وه له چاوه‌ڕوانی به‌شداریكردنه له مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌دا
به‌مه‌ش مۆراتای ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه مه‌درید، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی دووهه‌زارودوانزه تا دووهه‌زاروحه‌ڤده له دوو ماوه‌ی جیا بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز له ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بوو، هه‌روه‌ها مۆراتا له ڕیزی یانه‌ی چێڵسی له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده‌وه تا ئێستا حه‌فتاودوو یاری ئه‌نجامداوه‌و بیستوچوار گۆڵیشی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.