لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى حه‌وت سه‌رپێچیكارى راگه‌یاند.
راشیدهگهیهنن ، له درێژه و به‌رده‌وام بوونی كار و چالاكیه‌كاندا له پێناو پارێزگاریكردن له سروشت ژینگه‌ی كوردستان، مه‌فره‌زه‌كانیان به‌رده‌وام له گه‌ڕان و پشكنین و به‌دواداچوون به‌رده‌وامن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دارستانی سلێمانی توانیان حه‌وت هاوڵاتی ده‌ستگیر بكه‌ن به تۆمه‌تی داربڕین و زیاده‌ڕۆیی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان كراوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی دادوه‌ر كراون بۆ ڕێكاری یاسایی.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.