میدیای بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هۆكاره‌كانى كۆنه‌بوونه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بڵاو كرده‌وه
میدیای بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەستپێكردنی كۆبونەوە و دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی، بەڵام تائێستا بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هیچ كۆبونەوەیەكیان ئەنجام نەداوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا یەكێتی داوای كۆبونەوە لە بزوتنەوەی كۆران كردووە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان ئەو داوایەی یەكێتی رەت دەكاتەوە
میدیای گۆڕان 6 هۆكار بۆ كۆنەبوونەوەی ئەو دولایەنە خستوەتە رِوو به‌م شێوه‌یه :
1 - نیگه‌رانی له جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شێكی گرنگی رێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی
2 - به‌رده‌وامی سزادانی یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوانی له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه
3 - نیگه‌رانی له جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا
4- نه‌بردنه سه‌ری به‌ڵێنی رازیبونی یه‌كێتی به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌یلول دواتر په‌شیمانبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی
5- هه‌وڵدانی یه‌كێتی بۆ پشتگوێخستنی گۆڕان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا
6 - یه‌كێتی ده‌یه‌وێت گۆڕان وه‌ك كارتێك دژی پارتی به‌كار بهێنێت
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.