Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 14:42

لەگەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی برایەک براکەی خۆی دەکوژێت

بەهۆی کێشەی خێزانی
کوردستان TV
#7
100%


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی برایەک برا گەورەکەی خۆی بە چەقۆ دەکوژێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووه‌، بەهۆی کێشەی خێزانیەوە شەڕو دەمەقاڵە لەنێوان دوو برادا دروست دەبێ و لە ئەنجامدا برا بچوکەکە برا گەورەکەی خۆی دەکوژێت.

کوژراوەکە ناوی (ف. ل. ا) تەمەنی 28 ساڵەو بکوژەکە ناوی (ف. ل. ا) تەمەنی 20 ساڵە.

دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا تۆمەتبارەکە کەبرا بچوکی کوژراوەکەیە دەستگیربکرێت، لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.