راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات كرد و لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایش بە هەموو لایەک ببەخشێ.
خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا سەعید یەحیا خەتاتمان پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایش بە هەموو لایەک ببەخشێ.
کۆچی دوایی بەرێزیان زیانێکە بۆ بواری رۆشنبیری و رۆژنامەنووسی و ئەدەبی کوردی، بێگومان بەرھەمە دەوڵەمەندەکانی ھەمیشە یادی خوالێخۆشبوو بە زیندوویی دەھێلنەوە.
انا للە و انا الیە راجعون
براتان
مەسرور بارزانی
2019/1/29
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.