بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك قەڵخانی ڕێزلێنانى بەخشیه ماڵباتی شەهید (رائید قادر جەباری)، یەكەم شەهیدی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ههرێمى كوردستان.
دلێر جەباری، برای شەهید رائید، ڕایگەیاند، وەك بنەماڵەی شەهید كە براكەمان لە رۆژانی بانگەشە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كردستان لەناو كەركووك شەهید كرا، لەلایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووكەوە قەڵخانی رێزلێنانمان پێ بەخشرا.
گوتیشی، شەهید رائید خاوەنی یەك منداڵ و خێزاندار بوو، هەروەها پێشمەرگەش بوو، بەڵام تاوەكو ئێستا مامەڵەی شەهیدانەكەی تەواو نەبووە.
لە سەروبەندی بانگەشەی ریفراندۆمدا، لە شاری كەركووك و بەتایبەت لەلایەن گەنجانی خۆبەخشی شارەكەوە، بە رۆژ و بەشەو، تیم تیم دەچوونە شوێنە گشتی و شەقامە سەرەكییەكانی شارەكە بۆ هەڵواسینی پۆستەرەكانی بانگەشە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، لەو سەروبەندەدا و لەكاتی بانگەشەكردن بۆ ریفراندۆم گەنجێكی كورد بە ناوی (رئید قادر جەباری) لەلایەن نەیارانی سەربەخۆخوازانەوە بە دەستڕێژی گوللە شەهید كرا و چووە كاروانی نەمرانەوە و دوو هاوڕێی دیكەشی بریندارا كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.