Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 15:01

لە ھەرێمی کوردستان لێژنەیەک بۆ زەرەرمەندانی تیرۆر پێکدەھێنرێت

شاندێكی عێراق سەردانی ھەولێر ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

نیوەڕۆی ئه‌مرۆ وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازیکرد لە تاریق مەندەلاوی بەرێوەبەری فەرمانگەی قوربانیانی تیرۆر لە دەزگای شەھیدانی فیدڕاڵ و "محمد قاسم" نوێنەری ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری و راوێژکاری وەزارەت ئامادەی بوون، تاریق مەندەلاوی ئامانجی سەردانەکەی روون کردەوە کە دەیانەوێ لە ھەرێمی کوردستان لێژنەیەک پێکبھێنن وابەستەی فەرمانگەی قەرەبوو بێت لە دەزگای شەھیدانی عێراق بە پێی یاسای ژمارە 20 بۆ قەرەبوو کردنەوەی زەرەرمەندانی تیرۆر و ھەڵە سەربازییەکان ، ھەروەک میکانیزمی کاری ئەو لێژنەیەی روون کردەوە، ئەو برە قەەرەبووەشی خستە روو کە یاساکە دیاریکردووە.

لە بەرامبەردا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشکەش کردنی ھەر ئاسانکاریەک نیشان دا کە پێویست بێت و ھیوای خواست قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی تیرۆر بکرێتەوە لە عێراق و کوردستاندا.

وا بڕیارە بۆ پێکھێنانی ئەو لێژنەیە شاندی عێراقی فیدڕاڵ بەیانی سەردانی پارێزگای ھەولێر بکەن و گفتوگۆی ئەم بابەتە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.