یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاکانی تایبه‌ت به درووستكردنی پێڵاو له جیهاندا پێڵاوێكی درووستكردووه كه کڕیاران ده‌تواننن له ڕێگه‌ی ئه‌پێكی تایبه‌تەوه ته‌سكی و فراوانی پێڵاوه‌كه ڕێکبخەن .
كۆمپانیای نایكی جیهانی له مانگی داهاتوو جۆره پێڵاوێكی نوێ ده‌خاته‌وه بازاڕه‌كانەوە كه ده‌توانرێت بە پێڵاوی زیره‌ك ناوببرێت، بەرپرسانی كۆمپانیاكه ڕایانگەیاندووه كه پێلاوه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌پلیكه‌یشتنێكی مۆبایل دەبەسترێتەوە و له ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه ده‌توانرێت كۆنترۆڵی فراوانی و ته‌سكی پێڵاوه‌كه بكرێت .
نرخی پیڵاوه‌كه 350 دۆلاری ئه‌مریكییه ، ناونراوه به پێڵاوی ( نایكی ئه‌دابت) به‌رپرسانی كۆمپانیاکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە پێڵاوه‌كه كارێكی تازه‌یه سوودی هه‌یه بۆ هه‌مووان به‌تایبه‌ت ئه‌و یاریزانه‌ی كه یاری باله ده‌كه‌ن ده‌توانن به ئاسانی قه‌باره‌ی پێڵاوه‌كه گه‌وره و بچووك بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.