شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یاریه‌كانى قۆناغى پێش كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر و ئیمارات رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
قه‌ته‌ر به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر توانى براوه‌بێت له‌یاریه‌كه به‌سه‌ر ئیماراتدا و بۆیه‌كه‌م جار سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بۆ گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا
گۆله‌كانى هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان بوعلام خوخى ، موعیز عەلی ، حەسەن خالید ، حامید ئیسماعیل لە خولەکەکانى 22 و 37 و 80 و 93 تۆمارکران
هه‌ڵبژارده‌ی قەتەر بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاله‌وانێتى جامی نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا ، له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن ده‌بێته‌وه كهههینى داهاتوو له‌ئه‌بو زه‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.