به‌رپـرسێكی باڵای هه‌واڵگری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، هێشتا داعش هه‌زاران چه‌كداری ماوه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكاتی ئه‌وه‌ی رابه‌ره‌كه‌یان به‌رده‌وامه له هاندانی چه‌كداره‌كانی تاوه‌كو هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا.
دان كۆتس ؛ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی گوتیشی جیهادییه‌كان ئه‌وانه‌ی جاران ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی خاكیان له سوریا و عێراق به‌ده‌سته‌وه بوو ، ئێستا ئه‌و ڕووبه‌ره بۆ ناوچه‌یه‌ك به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌زران چه‌كداره‌یان هه‌لی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌قۆزنه‌وه بۆ بوژانه‌وه‌یان.
دان كۆتس ؛ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد داعش هێشتا فه‌رمانده‌یی هه‌زاران چه‌كداری خۆی له سوریا و عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها 8 لق و پتر له 10 تۆڕی هه‌یه له‌گه‌ڵ به هه‌زارانیش له پشتیوانكارانی له سه‌رانسه‌ری جیهان ، ئه‌مه‌ش وێڕای له‌ده‌ستدانی رابه‌رایه‌تییه‌كه‌ی و خاكیش به ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.