له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی كه له ئورد‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت باس له پرسی گێرانه‌وه‌ی سووریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئورد‌ن سوفیان ئه‌لقودات له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئورد‌ن ئه‌یمه‌ن سه‌فادی، له عه‌مانی پایته‌خت پێشوازی له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، به‌حرێن، كوێت، میسر و سعوودیه ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌كه پێنجشه‌ممه به مه‌به‌ستی راوێژ كردن له‌سه‌ر پرسه ناوچه‌ییه‌كان و پێشهاته‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كان و تاوتوێ كردنیان ده‌ستپێده‌كات.
به راوبۆچوونی پسپۆڕان رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵاته عه‌ره‌بیه‌كه، گێڕانه‌وه‌ی سووریایه بۆ نێو كۆمكاری عه‌ره‌بی كه له ٢٠١١ه‌وه ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێردرابوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی و قه‌یرانی كه‌نداو كه له ٢٠١٧ دا ده‌ستی پێكرد، تاوتوێ ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.