له میانی چوار رۆژی رابردوودا له ئه‌نجامی باران بارینێكی به‌خوڕ كه سعوودیه‌ی گرته‌وه، لافاو له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته دروستبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌رگری شارستانی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، به ھۆی لافاوه‌كه‌وه، ١٢ كه‌س له ناوچه‌ی ته‌بوك باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٧١ كه‌س رزگاركراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له ھاووڵاتییان كراوه، رێوشوێنی پێویست له ھه‌مبه‌ر خراپبوونی ره‌وشی كه‌شوھه‌وا بگرنه‌به‌ر و روو له‌و ناوچانه نه‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا به هۆی باران بارینی به‌خوڕ، لافاو تیادا دروست بێت.
له ماوه‌كانی رابردوودا، به ھۆی لافاو كه له ئه‌نجامی باران بارینی به‌خوڕ ناوچه‌ی كه‌نداوی گرته‌وه، ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.