شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 8 ى جامی شای ئیسپانیادا بارسێلۆنا و سێڤیا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی سێڤیا به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ وه‌ڵام بهكۆتاهاتبوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا یانه‌ى بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا توانى به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ی یاریه‌كه بێت
شەش گۆڵەکەى بارسێلۆنا 2 گۆل کۆتینیۆ تۆماریکرد و چوارگۆلهكهى دیكه‌ش راکیتیچ و سێرجی رۆبێرتۆ و سوارێز و میسی تۆماریانکرد
تاکە گۆڵەکەى سێڤیاش لەلایەن ئاراناوە تۆمارکرا
بەوەش بە ئەنجامی چون و هاتن یانەى بارسێلۆنا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و یانەى سێڤیاش لە پاڵەوانێتیەکە کرایە دەرەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.