Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 04:23

ڤیدیۆ.. بۆرنمۆس سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر چێڵسی تۆمارکرد

له‌پریمه‌رلیگدا
کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 24 ى خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ى بۆرنمۆس و چێلسى رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


بۆرنمۆس له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا توانى سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات به‌سه‌ر چێلسى به‌ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر 

چوار گۆڵەکەى بۆرنمۆس  له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان جۆشوا کینگ دوو گۆلی تۆمار كرد ، دوو گۆله‌كه‌ى دیكه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  دیڤد برۆس و چارلی تۆماركران 


بەو بردنه‌وه‌یه‌  چێلسی بە 47 خاڵ دابەزی بۆ پلەى پێنجەم ،  ئارسناڵ سەرکەوت بۆ پلەى چوارەم ،  بۆرنمۆسیش بە 33 خاڵ ده‌بیندرێت


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.