یاریزانێكی تۆپی پێی ئێران، دوای دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به ژاپۆن له یاری نیمچه كۆتایی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئاسیادا، خۆی كوشت.
به‌پێی لێدوانێكی مه‌جید زاكیری راهێنه‌ری ئێرانی له شاری به‌نده‌ر عه‌باس بۆ ئاژانسی هه‌واڵی قوتابیانى ئێران ناسراو به ئیسنا، یاریزانێكی تۆپی پێی یانه‌ی ئابفای به‌نده‌ر عه‌باس كه گۆڵچیه‌كی ٢٨ ساڵ بووه، دوای دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به ژاپۆن خۆی كوشتووه.
زاكیری نیگه‌رانی خۆی له رووداوه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی زۆر توڕهبوونییهوه ئه‌و یاریزانه خۆی كوشتووه.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری ئه‌لعه‌ینی ئیمارات له یاری نیمچه كۆتایی پاڵه‌وانێتی تۆپیپێی ئاسیادا هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و ژاپۆن به‌ریه‌ك كه‌وتن و ژاپۆن 3-0 یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.