سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ تاڵیبان له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ''دوای شه‌ڕێكی ١٨ ساڵی گفتوگۆكان باش ده‌ڕۆن به‌ڕێوه. خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ئاشتی ده‌وێت. له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌یبینین كه گفتوگۆكان چه‌نده سه‌ركه‌وتوو بوون''.
تره‌مپ له‌باره‌ی گفتوگۆكانی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان و هاوكات پرسی كۆریای باكوور و ئێران و داعش تویتێكی بڵاو كرده‌وه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یدا وه‌ك سه‌رۆك، داعش له سووریا له كۆنترۆڵ ده‌رچووبوو زۆر به‌هێز ببوو به‌ڵام له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا داعش به ته‌واویی كۆتایی هاتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو رێكخه‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مریكا دان كۆتس و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا CIA گینا هاسپهل له سیناتۆدا رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دا نین ئێران له ئێستاداچالاكی به‌ره‌وپێشبردنی مووشه‌كی ناوه‌كی ئه‌نجام بده‌ن، تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی نواند به‌رامبه‌ر ئه‌و گوتانهو له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
"به‌رپرسانی هه‌واڵگری له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه‌وه زۆر دڵساف و ناچالاك ده‌بینرێن. هه‌ڵه‌ن. ئه‌و كاته‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرام ئێران، له رۆژهه‌ڵات و ئه‌ولاتر كێشه‌ی دروست ده‌كرد. ئێران، له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتنی ناووكی كۆتایی هاتووه تائێستا به‌شێوازێكی زۆر جیاوازتر به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوی كێشه‌كان. رۆكێت تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌و نزیك بوونه‌ته‌وه له كۆتایی. سه‌ره‌مه‌رگی ئابوورییه‌كه‌یان تاكه شتێكه ئه‌وان بوه‌ستێنێت. له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ئاگادار بن. پێده‌چێت ئه‌ندامانی هه‌واڵگری پێویست بكات بچنه‌وه خوێندنگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.