دلاوه‌ر ئاژگه‌ى نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك داوا له‌كوردستانیانى ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ ڕۆژى شه‌ممه 2ى 2 ى 2019 ئاماده‌بن له‌ڕێوڕه‌سمی به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵای كوردستان
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هێنانەخوارەوە و سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان کردەیەکی ناشرین و کاریگەر بوو کە ناڕەزایی و توڕەییەکی زۆری کوردستانیانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەدوای خۆیدا هێنا.
راشیده‌گه‌ێنێت ، کوردستانیان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کردەیە، داوایان لە نوێنەرایەتیەکەمان کردووە کە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ئەو ئالایە بەرز بکرێتەوە و شایەتحاڵی نوێبوونەوەی ئەو شانازییە بن کە نوێنەرایەتییەکەمان ساڵانێکە ئالای پیرۆزی کوردستان لەبەردەم بارەگاکەیدا دەشەکێتەوە.
دلاوه‌ر ئاژگه‌ى نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێم له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەو بۆنەیەوە پێشوازی لە کوردستانیانی ئەوروپا و بەتایبەتی ولاتانی بەلجیکا،هۆلەندا، فەرەنسا، ئەلمانیا دەکەین بۆ بەشداربوون لە مەراسیمی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2-2-2019
راشیده‌گه‌ێنێت ، هاتنتان نیشاندەری دڵسۆزیتانە بۆ بەها و پیرۆزییەکانی کورد و کوردستان ، هەر بەرز و شەکاوە بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان
شوێن - بەردەم نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - برۆکسل
کات - کاتژمێر 2 ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 2-2-2019
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.