لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەڕێکەوتی٢٠۱۹/۱/٣٠ " لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان توانیان پشکنین بۆ۲۸ دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی ئەنجام بدەن لە گەڕەکی منتکاوە مامزاوە سەرکارێز ".
راشیدهگهیهنن ، لەمیانەی بەدواداچوونەکاندابەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان۲٠دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی داخران وە دەست گیرا بەسەربڕێکی زۆرلە دەرمانی بێ ستیکەرو قاچاغ وقەدەغەکراولەگەڵ دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی دەرمانی قاچاغ ، بەپێ ی یاسا رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران وەردەگیرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.