Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 04:04

محەمەدی حاجی مەحمود: حەقی یەکێتی لای پارتی نییه‌ لای ئه‌و حزبانه‌یه‌ که‌ له‌ سنووری یه‌کێتی کورسییه‌کانی یه‌کێتیان بردووه‌

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی
کوردستان TV
100%

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت: ده‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بگه‌نه‌ قه‌ناعه‌ت و بگه‌نه‌ نه‌تیجه‌یه‌ك.

محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی كه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ (هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی كوردستان) رایگه‌یاند: پێویسته‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی تێبگه‌یه‌نێ كه‌ ئێستا حه‌قی یه‌كێتی لای پارتی نییه‌ و له‌ ساڵی 1992 تا ئێستا چه‌ند هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان كراوه‌ یا پارتی 2 كوردسی زیاد بووه‌ یان یه‌كێتی 2 كورسی له‌و زیاتربووه‌ تا گه‌یشته‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ گۆڕان دامه‌زرا و به‌ یه‌كێتی و گۆڕان 4 كورسیان له‌ پارتی زیاتر بوو.

محەمەدی حاجی مەحمود راشیگه‌یاند: ئێستا به‌ بڕوای من حه‌قی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، لای پارتی نییه‌ لای ئه‌و حزبانه‌یه‌ كه‌ له‌ سنووری یه‌كێتی كورسییه‌كانی یه‌كێتیان بردووه‌، حسه‌ی یه‌كێتی لای گۆڕانه‌ و لای نه‌وه‌ی نوێیه‌ لای ئه‌و حزبانه‌یه‌ كه‌ تازه‌ ده‌نگیان هێناوه‌ و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن.

محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وتیشی: ده‌بێ ئه‌مه‌ لای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كلابكرێته‌وه‌ و بگه‌نه‌ قه‌ناعه‌ت و بگه‌نه‌ نه‌تیجه‌یه‌ك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.