لهئاگاداریهكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، سبهینێ ههینی 1-2-2019 ، گۆڕانکاری لە ئاراستەی هەندێک لە شەقامەکانی چوون و دەرچوون بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ناوبازاڕ ڕوودەدات بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
1. شەقامی مامۆستایان (بەردەم قائیمقامیەت) لە گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس بەیەک ئاراستە و بە چوار لەین سەردەکەوێتە سەرەوە بۆ فلکەی یەکگرتن.
2. شەقامی حەمدی (قەنات) لە فلکەی یەکگرتن بەیەک ئاراستەو چوار لەین دەڕوات بەرەو فلکەی فریاکەوتن.
3. شەقامی پیرەمێرد، لە فلکەی یەکگرتن بەرەو گۆڕەپانی سەرا دەبێتە یەک ئاراستەو بە چوار لەین ئوتومبیل دێتە خوارەوە.
4. شەقامی مەولەوی، جوڵەی ئوتومبیل تیایدا پێچەوانە دەبێتەوەو لە گۆڕەپانی سەرا بەرەو گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس دەبێتە یەک ئاراستە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕێگای دانانی فلێکس لەسەر شەقامەکان ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکات کە ئاراستەی شەقامەکان گۆڕانکاریان بەسەرد دێت لە بەرواری دەست نیشانکراو
هاتووچۆی سلێمانى داواکاره له شۆفێران كه پابەندی ڕێنمایی و ئاماژەکانی پۆلیسی هاتووچۆبن بۆ ئەوەی ئاستەنگ دروست نەبێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.