به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه له ئه‌نجامی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتووه هێزه‌كانی دژه تیرۆر و مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری توانیان له گه‌ڕه‌كی واستی شاری كه‌ركوك به‌رپرسێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه دادوه‌ری شه‌رعی داعش بووه له موسڵ و له‌كاتی گرتنه‌وه‌ی پارێزگای موسڵ هه‌ڵاتبوو بۆ كه‌ركوك.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ئه‌و دادوه‌ره‌ی داعش ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.