Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 04:59

نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەک دیاریکرا

نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاواز دەبێت
کوردستان TV
100%

ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی كانونی دووەم (40.75) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی شوبات دیاریكرا.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند" نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە 40.75 دینار بۆ مانگی یەك دیاریكرا، و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 240 بۆ 280 كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان 10.000 بۆ 11.000 هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاواز دەبێت.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی یانزە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی " بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر 2:00 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00 شەو، و بەیانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 بەیانی دەبێت، و هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی نەبوو لەو كاتانەدا مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، ، بەڵام رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە پێش نیوەروان كاتژمێر 11:30 كار بە مۆلیدەكان دەكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (214) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و وێستگەكەی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.