ئافره‌تێكی گه‌نجی بریتانی ئه‌نگوستیله‌كه‌ی كه دایكی له ته‌مه‌نی ٨ ساڵیدا به دیاری پێی‌دابوو، ونی كردبوو، به‌ڵام دوای ١٢ ساڵ له جێیه‌ك دۆزییه‌وه كه به گوته‌ی خۆی یه‌ك ملیۆن ساڵی دیكه‌ش نه‌یده‌توانی بیر له وه‌ها رووداوێك بكاته‌وه.
به گوێره‌ی سكای نیوز، ئهبیگهڵ تامسۆن، پسپۆڕی جوانكاری و دانیشتووی West Yorkshireی بریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی پژمی، ئه‌نگوستیله‌كه‌ی كه ١٢ ساڵ‌بوو ونیكردبوو، دۆزییه‌وه. ئه‌م ئه‌نگوستیله به ته‌واوی ئه‌م ماوه له نێو لووتیدا ماوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كانی بریتانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، ئه‌م ئافره‌ته گه‌نجه ٢٠ ساڵه دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین جار پژمیوه، ئه‌نگوستیله‌كه‌ی كه دایكی له ساڵی ٢٠٠٧ به دیاری بۆ ئه‌وی كڕیبوو، دۆزییه‌وه. ئه‌م ئه‌نگوستیله له‌نێو لووتیدا هاته ده‌ره‌وه.
ئه‌و به رۆژنامه‌كانی گوت: رووداوه‌كه ئه‌و كاتهبووه كه خه‌ریكبووه به په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی لووتی پاك كردووه‌ته‌وه، ئه‌نگوستیله‌كه له لووتیدا ونبووه به بێ ئه‌وه‌ی خۆی پێی بزانێ، به ته‌واوی ئه‌م ماوه له‌وێدا ماوه‌ته‌وه.
خاتوو تامسۆن، گوتی: به ته‌واوی ئه‌م ماوه‌یه گومانمكردووه، ئه‌نگوستیله‌كه‌ی كه دایكم به دیاری پێیدابووم، لێم دزراوه و ”هه‌تا یه‌ك ملیۆن ساڵی دیكه‌ش به بیرمدا نه‌ده‌هات ئه‌نگوستیله‌كه له نێو لووتمدا گیری خواردبێ“.
ناڤاین كاڤالی، پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، سه‌باره‌ت به‌م پێشهاته گوتی: ئه‌مه یه‌كێكه له پێشهاته سه‌رسورهێنه‌ره‌كان.
ئه‌م پزیشكی نه‌شته‌رگه‌رییه روونی ده‌كاته‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سه‌كان شتانێك و كه‌ره‌سته‌ی یاریكردنی منداڵان له نێو لووتیاندا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌م شتانه به رێگه‌ی جیاواز و به‌هۆی پاككردنه‌وه‌ی نێو لووتیا به په‌نجه‌كان ده‌ڕۆنه ناوه‌وه و له‌وێدا گیر ده‌خۆن، ساڵانی دواتر به‌هۆی گه‌وره‌بوون وپڕبوونهوهی له‌ش، ڕێڕه‌وه‌كانی نێو لووته‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، ئه‌و شتانه له ئاكامدا به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر دێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئهنگوستیلهش به پژمه‌یه‌كی به‌هێز ده‌رپه‌ڕیوه و هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.