له كۆڕێكدا كه لهسالیادى كۆچى دوایی سه‌ركرده‌ى هه‌میشه زیندوو " ئیدریس بارزانى"دا، له شارى هه‌ولێر سازكرا، فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، رایگه‌یاند" دانوستانه‌كانمان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌و ده‌بێت هه‌ر هاوبهشێكیش مافى خۆى پێبدرێت و ناكرێت هاوبه‌شێك ره‌ئى خۆى به‌سه‌ر هاوبه‌شى تردا فه‌رز بكات.
فازڵ میرانی له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركوك رایگه‌یاند" كه‌ركوك سه‌د ساله كێشه‌ى كورد بووه، كه به ئاسانى نه‌هاته‌وه، به‌لام به داخه‌وه به ئاسانى له‌ده‌ستچوو، بۆیه ناكرێت تۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێم ببه‌ستیه‌وه به گه‌راندنه‌وه‌ى كه‌ركوك، چونكه به ئاسانى كه‌ركوك ناگه‌رێته‌وه، بۆیه پیویسته هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و به‌غدا بچین بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى كه‌ركوك و بابه‌تى وه‌زاره‌تى داد‌و چه‌ند پرسى تر.
وتیشی" دۆخی کەرکوک بەو شێوەیە ئاسایی نابێتەوە ، چونکە دوا رووداو ئەوەیە هێزێکی لیوای 61 هێنراوەتە کەرکوک و لە بارەگای ئاسایشی پارتی جێگیرکراوە، ئیتر ئێمە بگەڕێینەوە کوێ.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی وتیشی" هەندێک لایەن دەیانەوێت بە کورد و عەرەب و تورکمان کۆبوونەوە بکەن و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لاببەن و کەسێکی تر لە جێگەی دابنێن.
له‌باره‌ى تۆپبارانى فرۆكه‌كانى توركیاوه، فازل میرانى وتى" هه‌ندێ له گه‌نجانى ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى نادروست هاوسۆزن له‌گه‌ل په‌كه‌كه، به‌لام ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه وجودى له ناوچه‌كانمان نه‌بێ توركیاش تۆپبارانى ناكات، كه‌واته هۆكارى تۆپبارانى توركیا بوونى په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كانماندا، له لایه‌كى تره‌وه میرانى ده‌پرسێت" ئایا په‌كه‌كه چى به‌ده‌ستهێناوه بۆ كوردستانى توركیا‌و ئایا له كوێى كوردستانى توركیایه‌و بۆچى له ئێران و عێراق و سوریا خه‌بات ده‌كات و كانتۆن دروست ده‌كات، كه‌چى له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه ده‌لێت" من كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ییم نییه، مادام وایه له‌پێناو چیدا شه‌ڕ ده‌كات.
بۆ بینینى ده‌قى كۆڕه‌كه‌ى فازل میرانى كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن:-
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/365167157395796/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.