محه‌مه‌د ئیحسان، سه‌رۆكى زانكۆى أربیل، له میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤیدا، له‌باره‌ى ره‌وشى ئالۆزى ئه‌منى و به‌رده‌وامى ناكۆكیه سیاسیه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا، رایگه‌یاند" ئێران هه‌میشه رۆلى كاریگه‌رى له عێراقدا هه‌بووه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ى پێشتر خزمه‌تى بۆ كردوون به پێدانى وه‌زاره‌ت رێزیان لێبگرێت.
وتیشى" سه‌ره‌راى بوونى ڕه‌شبینی سیاسی له عێراقدا، به‌لام هێشتا ده‌رفه‌تى گه‌شبینى له عێراقدا چاوه‌روان ده‌كرێت و ئه‌و حكومه‌ته‌ى ئێستاى عێراق پشتگیرى باشى نێوده‌وله‌تى هه‌یه، به‌لام هیچ لایه‌كیش ناتوانێت به بێ به‌شدارى پێكردنى هه‌موو پێكهاته‌كان حوكمڕانى عێراق بكات ، چونكه لایه‌نى شیعه شكستى خواردووه له حوكمڕانى كردنى عێراقدا.
بۆ بینینى ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن:-
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/2273361229656161/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.