دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر لە هەشت مانگ به‌سه‌ر هەڵبژاردنە گشتییەکان و ناكۆكی لایه‌نه سیاسه‌یه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه حکومەتی نوێی لوبنان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌عد حه‌ریری پـێکهێنرا.
سەعد حەریری پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی و لیستی ناوی کابینەی حکومەتە نوێیەکەی دایە دەستی میشێل عۆن سەرۆکی لوبنان.
دواتر هه‌ردووكیان واژۆیان له‌سه‌ر لیستی ناوی وه‌زیره‌كانی حکومەتی نوێی لوبنان كرد كه له 30 وه‌زیر پێكهاتووه و چوار له وان ئافره‌تن.
هاوكات سێ وەزیر له‌و كابینه‌یه‌ی حه‌ریری سەر بە حزبوڵڵان، لەوانەش جەمیل سوبحی جەبق بۆ پـۆستی وەزیری تەندروستی کە هاوكات پزیشکی تایبەتی حەسەن نەسروڵڵای ڕێبەری حزبوڵڵای لوبنانه.
بەپێی دەستوری لوبنان لە ئێستادا دەبێت حکومەتی نوێ راگه‌یه‌ندراوی کابینەکەی خۆی بخاتە بەردەم پەرلەمان تاوەکو لە ماوەی 30 رۆژدا پەسەندی بکات، چاوەڕوانیش دەکرێت ڕۆژی شەممە یەکەم دانیشتنی حکومەتی نوێ بەڕێوەبچێت.
جێی ئاماژەیە لە 6ی 5ی 2018 هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی لوبنان بەڕێوەچوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.