سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2019.2.1 له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی یه‌كی شوباتی 2004، له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی ئه‌و شه‌هیدانه له پاركی سامی عه‌بدولڕحمان له هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، دوژمنانمان هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانماندا ناكه‌ن و له یه‌كی شوباتدا خوێنی پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی تێكه‌ڵ بوو.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ئێمه یادی رووداوێكی ئاسایی ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكوو یادی تێكه‌ڵبوونی خوێنی پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌یه‌كه‌وه خه‌باتیان كرد و توانیان كوردستان سه‌ر بخه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و راستییه ده‌ركه‌وت كه دوژمنان هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانماندا ناكه‌ن و ده‌بێت ئێمه‌ش به بیر خۆمانی بهێنینه‌وه كه پێویسته یه‌كگرتوو بین و یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی گوت: بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان هه‌میشه ئامانجی تیرۆریستان بووه، به‌ڵام خۆی په‌نای نه‌بردووه‌ته به‌ر تیرۆر و كاری گه‌لی كوردستان ته‌نیا به‌رگری كردن بووه له ئازادی و خاكه‌كه‌ی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند، ئێمه له كوردستان شانازی به لێبورده‌یی و گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین و ئه‌وه بووه‌ته به‌شێك له كولتووری كوردستان و بۆمان ماوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وش كرد، له كاتێكدا داعش جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی ده‌كرد و به‌غدا مووچه و بودجه‌ی بڕیبوو، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان به شانازییه‌وه پێشوازی له زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر به‌و ئاوارانه تۆمار بكرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هێشتا داعش له‌ناو نه‌چووه و پێویسته حسابێكی وردتر بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی داعش بكرێت. ئه‌گه‌ر به جدی رێگه‌ی لێ نه‌گیرێت، مه‌ترسییه‌كی جدی له‌سه‌ر عێراق هه‌یه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، داوای كرد، ستراتیژییه‌كی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به به‌شداریی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمان و به‌غدا دابنرێت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌یمانان له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "ئێستاش پێشمه‌رگه ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارییه‌كی ته‌واوی هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی داعش و ئێستاش زه‌مینه‌یه‌كی باش هه‌یه به تایبه‌تی كه ئێستا كه‌شێكی باشی ئه‌رێنی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی له ئارادایه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا خۆشبه‌ختانه له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێكی باشتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه له پێناو چاره‌سه‌كردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه. ئێمه ئه‌و هاوكارییه زۆر به گرنگ ده‌بینین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. چونكه داعش و هاوشێوه‌كانی سوود له ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌رده‌گرن".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "خوێنی به‌رپرس و كادیرانی پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه رژاوه، بۆیه ئه‌مڕۆ و هه‌موو كاتێك ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه جیاجیاكان بدۆزنه‌وه. كاتی ئه‌وه‌یه كه حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان زیاتر بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به بێ كێشه و به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه به‌رین و هێز بده‌ینه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.