Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 05:57

ڕۆژنامەنووس و پەنابەرێکی کورد خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای مسۆگەرکرد

به‌لام وڵاتی ئوسترالیا ڕێگەی پێ نەداوە لە گرتووخانه‌ بێتە دەرەوەو خەڵاتەکەی وەربگرێت
کوردستان TV
100%

بێهرووز بووچانی، ڕۆژنامەنووس و پەنابەرێکی کوردی خەڵکی ئیلامى رۆژهه‌لاتى كوردستانه‌، کە لە یەکێک لە کەمپەکانی ئوسترالیا نیشته‌جێیه‌و بووە خاوەنی پڕ بەهاترین خەڵاتی ئەدەبیی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی تۆڕی میدیایی (BBC) بێهرووز بووچانی کە لە گرتووخانەی (مانووس)ی ئوسترالیایە پەنابەرانی تێدا بەند کراون، لەڕێگەی (واتس ئاپ)ەوە ڕۆمانێکی بەناوی (بێجگه‌ له‌ شاخ هیچ دۆستێكمان نییه)‌ نووسیوە و بووەتە براوەی گرانبەهاترین خەڵاتی ئەدەبیی (ڤیکتۆریا)ی ئەو وڵاتە، بەڵام هەتا ئێستا وڵاتی ئوسترالیا ڕێگەیان پێ نەداوە لە گرتووخانەکە بێتە دەرەوە و خەڵاتەکەی وەربگرێت.

بەهای خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریا بڕی سەد هەزار دۆلاری ئۆسترالیا (55 هەزار پۆند)ە.

ئەو نووسەرە کوردە بە كه‌نالى (BBC) ی ڕاگەیاندووە: "بردنەوەی ئەو خەڵاتە تووشی جۆرێک هەستی دژ بە یەکی کردووە و دەڵێت: "بە جۆرێک زۆر شادم کە ئەم خەڵاتەم وەرگرتووە و توانیومە هەموو سەرنجەکان بخەمە سەر ئەم دۆخەی کە ئێمە تێی داین و دەبینم زۆر کەسیش بەمەیان زانیوە، کە زۆر باشە، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە ئەو ڕێگە بە خۆم نادەم بە بۆنەی ئەو خەڵاتەوە جەژن بگێڕم، چونکە دۆستی زۆرم هەیە لێرە خەریکن ئازار دەچێژن".  گوتیشی: "یەکەم شت کە پێویستە بیکەین، ئەوەیە لەم دوڕگەیە ڕزگارمان بێت".

بێهرووز بووچانی بەهۆی چالاکیی نووسین و ڕۆژنامەنووسییەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات گرفتی بۆ ساز بووە و ناچار بووە ئیران بەجێ بهێڵێت.

بووچانی لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەو ڕۆمانەی بە فارسی نووسیوە و لەڕێگەی واتس ئاپەوە بۆ وەرگێرانی بە ئینگلیزی، کەسێک بەناوی ئومێد تەوفیقیان یارمەتیی داوه‌. ئەو دەڵێت: "واتس ئاپ وەک نووسینگەی کارم وایە".

ناوبراو دەڵێت" بۆیە لەسەر کاغەز نەمنووسیوە، چونکە بەندییەوان و چاودێرەکانی زیندان هەر هەفتە هێرش دەکەنە سەرمان و کەلوپەلەکانمان دەپشکنن، نیگەرانی ئەوە بووم نووسراوەکانم لەناو بچن، هەر بۆیە واتس ئاپم بۆ نووسین بەکار هێنا.

لێژنەی داوەرانی خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریا لەبارەی ئەو ڕۆمانەی بێهرووز بووچانییەوە ڕایانگەیاندووە" ئەو جۆرو شێوازە جیاجیاکانی گێڕانەوەی بەکار هێناوە نەریتە جیاوازە ئەدەبییەکانی سەرتاسەری دونیای بەکار هێناوە و بەتایبەتی ڕەگ و ڕیشەی ئەم گێڕانەوە و نووسینە دەگەڕێتەوە بۆ گێڕانەوە و نەریتە کۆنەکانی ئەدەبی کوردی".
 
بێهرووز بووچانی بۆی نییە بچێتە ناو ئوسترالیاوە و ئیستا لە دوڕگەی (مانوس پاپۆئا گینە) لە کەمپێک کە هاوشێوەی گرتووخانەیە دەژی، هەر بەم بۆنەیەوە نەیتوانیوە لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکەیدا لە ئوسترالیا بەشدار بێت.

ئوسترالیا سیاستێکی توند و سەختی لە بەرانبەر ئەو پەنابەرانەدا هەیە کە بەتەمان بە بەلەم خۆیان بگەیەننە ناو خاکی ئەو وڵاتەو تەنانەت ئەگەر کەسێکیش تایبەتمەندیی پەنابەرێتیی هەبێت و بۆیان بسەلمێت کە بە بەلەم هاتووە، هیچکات مافی پەنابەریی پێ نادەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.