ئەمڕۆ هەینی دوو پێشمەرگە لە بازگەیەکی پۆلیسی فیدراڵی له شاری کەرکووك دەستبەسەر كران و پاشان دواى ماوەیەك ئازاد کران.
لەمبارەوە ئەفسەرێكی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند" لە بازگەی ناحیەی شوان كێشەیەك دروست بووە، بەهۆی ئەوەی سەنگەرەکانی نێوان پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی لەیەکەوە نزیکن، دوو پێشمەرگە هاتوونەتە سنووری پۆلیسی فیدراڵی کە رۆژانە لەوێوەوە ئاو دێنن بۆ سەنگەرەکانی خۆیان.
عهقید شوان شوانی ئەفسەرێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان راگهیاندووە، كە له كاتی چوونی ئهو دوو پێشمهرگهیه بۆ بازگەكە، ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵی بە پلەی عەقید لەوێ بووه، پرسیاری له بارهی ئەو کەسانە كردبوو كه کێن بیانهێنن، دوای ئهوهی دهركهوتووه پێشمەرگەن، دەستبەسەریان کردوون.
گوتیشی "دوای ئەوەی بە رووداوەکەمان زانی، نێوەندگیریمان کرد و کێشەکەمان چارەسەر کرد، كێشەی زیاتر ڕووی نەدا لە نێوانمان، تەنها هێزەكانی پێشمەرگە چووبوونە پێشەوە بۆ ئەوەی ئەو دوو پێشمەرگە ببنەوە، کە زانیان پێشمەرگەکان زوو ئازاد کران، دەستبەجێ پێشمەرگەکانیش گەڕانەوە خاڵەکانی خۆیان".
لەوەتەی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە كەركووك و ناوچە كوردستانیەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزە عێراقیەكان و حەشدی شەعبییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.