گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە شارۆچکەی عەنکاوە تەرمی کەسێک بە کوژراوی دۆزرایەوە و شوێنەواری چەقۆش بە سەر جەستەیەوە دیارە.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" کاتژمێر 3:30 ئێوارهى ئەمڕۆ هەینی 1-2-2019، هێزەکانمان لە رووداوێکی کوشتن لە شارۆچکەی عەنکاوەی هەولێر ئاگادارکرانەوە و دەرکەوت، کە کەسێک شوێنەواری چەقۆ بە سەر جەستەیەوە دیارە و کوژراوە، كه کوردە و ناوی (هـ.م.ش)ـە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە و چۆنییەتی کوژرانی ئەو کەسە، پۆلیس دەڵێت" تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە و هێزەکانمان لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دان و دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.