حكومه‌تی ئه‌مریكا باسی له پێكهاتنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی لوبنان كردووه و وێڕای پیرۆزبایی له میشێل عه‌ون سه‌رۆك كۆمار و سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، نیگه‌رانیی خۆی له بوونی نوێنه‌رانی حزبوڵڵا له كابینه‌ی نوێ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌ربڕیوه.
حكومه‌تی واشنتن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه نیگه‌رانه له‌وه‌ی گروپی حزبوڵڵا كه ناوی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه، كورسیی وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته داگیر بكات.
ئه‌مریكا هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌تی نوێی لوبنان كردووه دڵنیا ببێته‌وه له‌وه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تخانه گرنگه‌كان بۆ پشتیوانیی له حزبوڵڵا خه‌ج نه‌كرێت.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ئه‌مریكا گروپی حزبوڵڵای لوبنانی خستتوه‌ته ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی جیهان و چاودێریی جموجۆڵ و چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپه ده‌كات.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.