پزیشكێكی ئه‌مریكی چۆنییه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی ئاشكرا كردووه كه بۆته هۆی مردنی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی له‌ته‌مه‌نی 56 ساڵیدا له ساڵی 1193ی میلادی.
هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵه دكتۆرێكی ئه‌كادیمی تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كدا گفتوگۆ له نه‌خۆشییه‌كانی كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كان ده‌كه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هۆكاری مردنی ئه‌و كه‌سانه له مێژوودا چۆن بووه، بۆ ساڵی 2018 كه‌سایه‌تی كورد‌و ئیسلامی ،سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی ده‌ست نیشان كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر ستیڤن گلۆكمان له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی بنسلفانیا زانیارییه‌كانی له باره‌ی تێكچوونی باری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی خستۆته روو، هه‌رچه‌نده دوای تێپه‌ڕینی 800ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ناوبراو، ئه‌سته‌مه ده‌ست نیشانكردنێكی وورد له‌باره‌ی مردنی سه‌ڵاحه‌دین بخرێته روو، به‌ڵام ئه‌م پزیشكه تایبه‌تمه‌نده زۆرترین ئه‌و هۆكارانه‌ی خستۆته روو كه بوونه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌یوبی.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت: ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ساڵی 1185 تێكچووه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 47 ساڵ بووه، به‌ڵام ئه‌و كاته به‌پێی به‌ڵگانامه مێژوییه‌كان له‌ماوه‌ی دوومانگدا هیچ نیشانه‌یه‌ك به‌دی نه‌كراوه.
پاشان له ساڵی 1190 جارێكی دیكه باری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی تێك چووه‌و تووشی نه‌خۆشی" تا" بۆته‌وه‌و مانگێك كه‌متر له‌نێو جێگا ماوه‌ته‌وه،به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 56 ساڵ جارێكی دیكه "تا" لێيداوهو تووشی نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده بۆته‌وه، هاوكات تووشی سه‌رسووڕان و خوێنبه‌ربوون بۆته‌وه. له رۆژی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می نه‌خۆشییه‌كه‌دا تووشی له‌بیرچوونه‌وه بۆته‌وه، هه‌روه‌ها له رۆژی یانزه‌مینی نه‌خۆشییه‌كه‌یدا ئاره‌قه‌یه‌كی زۆری كردووه‌و به‌ره‌به‌ره له‌هۆش خۆی چووه،له رۆژی چوارده‌مینی نهخۆشییهكهشیدا كۆچی دوایی كردووه.
هه‌روه‌ها دكتۆر گلۆكمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه هۆكاری مردنه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی نه‌خۆشی گرانه‌تا بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / rt
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.