راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نكیلا مێركڵ، بڕیایدا لاپه‌ره تایبه‌تییه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك بسرێته‌وه كه زیاتر له 2.5 كه‌س سه‌یریان ده‌كرد.
له په‌یامێكی ڤیدیۆیی كه دوێنی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه مێركڵ رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی "یه‌كیه‌تی دیموكراتی مه‌سیحی" (CDU) بووم ئه‌و لاپه‌ره فیسبووكم كردبوویه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی ساڵ واز له‌و پۆسته ده‌هێنم هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م لاپه‌ره‌یه تایبه‌تیم له فیسبوك به پێویست نازانم.

هه‌روه‌ها مێركڵ گووتی: ئێستا من سه‌رۆكی(CDU) نيم بۆیه لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆم له فیسبوك ده‌سڕمه‌وه ،سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن ئاگادری ژیانی سیاسی من بن له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌توانن به‌شداری لاپه‌ره‌كانی حوكومه‌تی فیدراڵی ئه‌لمانیا بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.