لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایدهىگهێنێت ، ئه‌مرۆ شه‌ممه 2 ى 2 ى 2019 ، فلکەی کفری واتە ترافیک لایتی نزیک قەڵای شێروانە بەهۆی چاککردنی بەشێک لەڕێگاکەیەوە دادەخرێت.
ڕایده‌گه‌یه‌نن ، ئەوشۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی گەورەیان پێیە و لەڕێگای خانەقینەوە بەئاراستەی کەلار دێن دەتوانن لەفلکەی گردەگۆزینەوە بەڕێگا حەولیەکەدا هاتوچۆبکەن، هەروەها ئەوشۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلی تایبەتیان پێیە دەتوانن ڕێگای تەنیشت چێشتخانە"ٚمگعم" سۆران لەپێش قەڵای شێراونەوە بەکار بهێنن و بچنەسەر ڕێگای حەولی تەنیشت قەڵای شێروانە.
هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی بچوک تایبەتیان پێیە دەتوانن ڕێگای حەولی گردەگۆزینە بەکاربهێنن بەئاراستەی خانقین هەروەها بۆ ناوبازاڕ دەتوانن لەویتێرن-ی، بەرامبەر لەندەن ئای لە پێش مزگەوتی شێخ برایمەوە بچنە بازاڕ.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.