Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 05:57

به‌ڤیدیۆ .. ساتى رووداوه‌که‌ى رێگاى سلێمانى – دووکان که‌ 7 قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

چوار ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندادا
کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2 ى 2  ى 2019 ،   له‌راگه‌یاندراوێكدا په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى Traffic FM به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌  ڕایده‌گه‌ێنێت ،   له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی - دووكان له‌نزیك ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، چوار ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندادا.


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ‌ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی - دوكان له‌نزیك ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، چوار ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندادا، به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌دواین ئاماری قوربانیانی ئه‌و ڕوداوه‌ش ڕائید (قادر فه‌قێ‌ ڕه‌سوڵ) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون به‌ Traffic FM ی ڕاگه‌یاندووه‌، به‌گوێره‌ی دواین ئامار یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 6 كه‌سیش برینداربون.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.