دوای نۆ مانگ له راسپاردنی، سه‌عده‌دین حه‌ریری، سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنان رۆژی پێنج شه‌ممه كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی میشال عۆن ،سه‌رۆككۆماری لوبنان كرد.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سهرسورِمان بوو، دانانی ئافره‌تێك بوو بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ له‌كابینه‌كه‌ی وه‌زارییه‌كه‌ی حه‌ریری، چونكه پێشتر هیچ ئافره‌تێك ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
پێشتر ریا حه‌سه‌ن له‌ساڵی 2009 پۆستی وه‌زیری دارایی لوبنانی پێ سپێردرابوو، ئه‌وكاته ده‌یانگووت: گیرفانی لوبنانییه‌كان له‌ده‌ستی ئافره‌تێك دایه.دوای 10 ساڵ هه‌مان ئافره‌ت بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆی لوبنان ده‌ست نیشان كراوه‌و ئێستاكه‌ش لوبنانییه‌كان ده‌ڵێن: ئاسایشی لوبنان له‌ده‌ستی ئافره‌تێك دایه.
شایانی باسه دانانی ریا حه‌سه‌ن بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆی لوبنان، به یه‌كه‌م وه‌زیری ئافره‌ت دێت له‌و وڵاته‌و جیهانی عه‌ره‌بیدا.
ریا حه‌سه‌ن له‌دایك ساڵی 1967 هو هاوسه‌رگیری پێك هێناوه‌و خاوه‌نی سێ كچه، بروانامه‌ی كارگێری كاری له زانكۆی ئه‌مریكی له‌به‌یروت و ماجێستێری له كارگێری كار له زانكۆبی جۆرج واشنتن له ئه‌مریكا له ساڵی 1990 به‌ده‌ست هێناوه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه /ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.