عه‌قید تامر ریفاعی، گوته‌بێژی سوپای میسر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزی ئاسمانی به پشت به‌ستن زانیارییه ھه‌واڵگرییه‌كان، حه‌شارگه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار خۆیان تیادا حه‌شاردابوو له ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای میسر كه ھاوسنووره له‌گه‌ڵ لیبیا بۆردومانكردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا، وێرای خاپووربوونی حه‌شارگه‌كه، ھه‌روه‌ھا ھه‌شت چه‌كداریش كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و چه‌كدارانه به‌رله‌وه‌ی بۆردومان بكڕن، پلانیان دانابوو ھێرش بكه‌نه سه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كانی میسر له ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.