Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 09:10

پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر شەڕە ته‌قه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌ روونکرده‌وه‌ ده‌دات

ھیچ كەسێك زیانی بەرنەكەوتووە
کوردستان TV
#7
100%

شەوی رابردوو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر بوو بە شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ھەولێریش ئاشكرای دەكات تەقەكەرەكان دەستگیر كراون.

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  رایگەیاند: كێشەی شەوی ڕابردوو تەقەكردن لە گەڕەكی ھەولێری نوێ، لەنێوان دوو بنەماڵەدا بوو، لەسەر ئەوەی یەكێك لەوانە پەرتوكێكی لەسەر ھۆزێك دەركردوە و ناوی ئەوانیشی تێنەكردووە، بۆیە ئەوانەی دیكەش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، هەر لەبەر ئەوە شەڕەتەقە ڕوی داوە و ئێمەش ئەو كەسانەمان دەستگیر كردووە.

گوتیشی: لەو شەڕەتەقەیەدا ھیچ كەسێك زیانی بەرنەكەوتووە و ئێمەش رێگە نادەین ھیچ كەسێك ئارامیی شار تێك بدات، چونكە ئەو تەقەكردنە دەبێتە ھۆی بێزاركردنی خەڵكی ھەولێر، ئەمەش لای ئێمە قبووڵكراو نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.