وه‌زاره‌تی دادى هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س سودمه‌ندبوون له یاسایى لێبوردنى گشى، ده‌شڵێت به بەراورد بە ساڵی 2017 داهاتی وەزارەتەکەی %27 زیادیكردووە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری خه‌رجی و داهاته‌كانی ساڵی 2018ی راگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌م پرسه نه‌ریمان تالیب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد رایگه‌یاند، رێژه‌ی داهات به‌راورد به ساڵی دوو هه‌زار حه‌ڤده بیست و حه‌وت له‌سه‌د زیادی كردووه و خه‌رجییه‌كانیش به رێژه‌ی پێنج له‌سه‌د كه‌می كردووه
گوتیشی، هاوکات خەرجیەكانیش 62 ملیار دینار بووە، بەراورد به ساڵی 2017 به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج بوه، بەراورد بهخهرجیهكانیش له %52ی داهات زیادیكردووه.
نەریمان تاڵب، ئاماژەی بەوەشکرد، دوو هه‌زار و 323 كه‌س زیندانیكراو سودمەند بوون له یاسای لێبوردنی گشتی ژماره 4ی ساڵی 2017ی په‌رله‌مانی كوردستان، 1,281 زیندانیكراو ئازادكراون، هاوكات 1,042 زیندانیكراویش سزایان كەمكراوهتهوه.
هەروەها گوتی، ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم له رێگای دادگای كارگێڕی 400 داوای دادبینیكردوه، هاوكات 19 راده‌ربڕینی یاسایی ئه‌نجامداوه.
له‌ساڵی رابردوو داواكاری گشتی له رێگه‌ی ده‌ست و لیژنه‌كانی داوای مافی گشتی 3،639 داوایان له دادگاكانی هه‌رێم تۆماركردوه، له‌گه‌ڵ به 4,553 تانه‌ی پێداچونه‌وه و نوسینی 92,422 تێخوێندنه‌وه له‌به‌رده‌م دادگاكانی لێكۆلینه‌وه و سزایی و شارستانی سه‌باره‌ت بهداواكان.
تاڵب ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، 66 هەزار و 291 مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی و زار له فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانوبه‌ره ئه‌نجامدراون، بەراورد بە ساڵی 2017 له‌سه‌دا 35 زیادیكردووە، هاوكات 8 هەزار و 376 سه‌نه‌دی تاپۆ دەركراوە بۆ زەوییە كارتەكان كه بەرێژەی %30 زیادیكردوە.
هەر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، دادوەر دڵشاد فائیز وتەبێژی دەستەی داواكاری گشتی رایگه‌یاند، له ساڵی 2016دا داواكای گشتی دوو هەزار و 200 سكاڵای تۆماركردوه، له ساڵی 2017دا 2000 داوای تۆماركردوه، له ساڵی 2018دا 1121 سكاڵای تۆماركردوه، دەستەی مافی گشتیش 10 سكاڵای تۆماركردوە.
هەروەها دەستەی مافی گشتیش 10 سكاڵای تۆماركردووە، فەرمانگەی سلێمانی 622 داوا، فەرمانگەی دهۆك 26 داوا، فەرمانگەی هەڵەبحە 45 داوا و فەرمانگەی گەرمیانیش 144 داوای تۆماركردووە.
لەبارەی دەستگیركردنی هاووڵاتیانیش بەدەر لە فەرمانی دادوەر دڵشاد فائیز وتەبێژی داواكاری گشتی ئاماژەی بەوە کرد، دەبێ هەر كەسێك دەستگیر دەكرێت بە بڕیاری دادوەر بێت، كەس وكارەكەی یان بریكارەكەی داوا لە داواكاری گشتی بكەن بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆبكرێـت، ئەوانیش كاری لەسەر دەكەن، ڕەوانەی دادگای دەكەن و بریاری لەسەر وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.