میوەی "دووریان" بە بۆنە ناخۆشەكەی دەناسرێتەوە و جۆرێكی دەگمەنی ئهم میوهیه لە مۆڵێكی شارۆچكەیەكی وڵاتی ئیندۆنیسیا نرخی دانەیەكی دەگاتە یەك هەزار دۆلاری ئەمریكی .
چوار دانە لەم جۆرە دەگمەنەی میوەی "دووریان" كە نرخەكەی دەكاتە نزیكەی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرێكی ئاسایی لە ئیندۆنیسیا ، لە مۆڵی " پلازا ئاسیا " لە دوورگەی جاوەی رۆژئاوای ئهم وڵاته خراوەتەڕوو، هەر دانەیەكی بە 14 ملیۆن روپیێی ئیندۆنیسی دەفرۆشرێت.
ئهم میوهیه لە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەرهەم دێت و هەر لەم ناوچانەشدا هاووڵاتیان بە زۆری بەكاری دێنن و وڵاتانی ئەورووپاش ڕێژەیەكی لێ هاوردە دەكەن .
ئەم جۆرە دەگمەن و گرانبەهایەی دووریان هۆیەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە تێكەڵەی چەند جۆرێك لە میوەی گرانبەها و دەگمەنی جیهانی موتوربە كراوە و لە ماوەی سێ ساڵدا یەك جار 20 دانەی لێ بەرهەم دەهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.