Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 09:24

له‌ هه‌ولێر هیچ کەسێک بەهۆی پەتایەک گیانی لەدەستنەداوە

روونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیێنێت هیچ کەسێك بەهۆی "پەتایەکەوە یان بەهۆی زەردوویی" گیانی لەدەستنەداوە. هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە هیچ کەسێك لە هەولێر بەهۆی پەتایەکەوە گیانی لەدەستنەداوە


روونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر سەبارەت بە هەواڵێکی نادروست لەچەند پەیج و وێبسایتێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە

بە پێویستی دەزانین هاوڵاتیان و ڕای گشتی دڵنیابکەینەوە کەوا تەواوی ئەوهەواڵەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە نەخۆشی زەردوویی نادروستە و هیچ بنەمایەکی نیە و ڕەتی دەکەینەوە چونکە هیچ کەسێک بەو ناوە سەرۆکی بەش نیە لە نەخۆشخانەکەمان وە بەڕێز د.هۆشەنگ سدیق وەکو سەرۆکی بەش و بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە ڕایدەگەیەنین کەوا هیچ حالەتی لەو جۆرە نەبووە تەنانەت نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا تایبەتە بە فریاکەوتن و نەشتەرگەریەکان نەوەک نەخۆشی زەردوویی بەڵکو ئەم نەخۆشیە پرۆگرام و بەرنامەی تابیەتی خۆى هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، بەهەمان شێوە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ئەم زانیاریانە ڕەتدەکاتەوە، نەک لەم ساڵدا بەڵکو لەساڵی پاریشدا ٢٠١٨ هیچ حالەتی مردن نەبووە بەهۆی زەردوویی، بۆ ئەم مەبەستە لێکۆلینەوە و ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی بەبێ هیچ بنەمایەک لێدوان و زانیاری نادروست بڵاودەکەنەوە کە دەبێتە هۆکاری دڵەڕاوکێ و ترس لە نێو هاوڵاتیان، جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە هەواڵی مردنی نەخۆش بەهۆی نەخۆشی زەردوویی هیچ ئەسل و ئەساسی نیە و هیچ کەسێکیش بەم ناوە سەرۆکی بەش نیە لەنەخۆشخانەکەمان.

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر
٢ی شوباتی ٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.